نزیکەی 70 پەرلەمانتاری بەریتانیا داوا دەکەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستەی تیرۆرەوە

 نزیکەی 70 پەرلەمانتاری بەریتانیا داوا دەکەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستەی تیرۆرەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی نزیکەی 70 پەرلەمانتاری ئەو ولاتە لە نامایەکدا داوایان کردووە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێتە لیستەی تیرۆرەوە.



ڕۆژنامەی (زێ تەلەگراف)ی چاپی بەریتانیا، دەیان پەرلەمانیتاری ئەو وڵاتە داوایان لە "ئێمبر ڕاد" وەزیری ناوخۆ کردووە تاکوو سوپای پاسدارانی ئێران وەک هگرووپێکی تیرۆرسیتی بناسێنێت و گەمارۆ بخاتە سەر ئەندامە باڵاکانی.



بەپێی هەمان سەرچاوە، 69 پەرلەمانتار پشتیوانییان لەو داخوازییە کردووە کە 30 کەسیان ئەندامی پارتی کرێکار، واتە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەن.



ئەم داخوازییەی پەرلەمانتارانی بەریتانیا پاش ئەوە هاتووەتە ئاراوە کەلە ماوەی 12 رۆژی ڕابردوودا کەلە زیاتر لە 100 شاری ئێران خەڵکی لەدژی حکوومەت خۆپیشاندانیان کردووە، بەپێی زانیاریی میدیاکان و شایەتحاڵان سوپای پاسداران لە سەرکوت و دەستگیر و کوشتنی هاووڵاتیاندا دەستی هەبووە کە لەمبارەوە بە دەیان گرتە ڤیدیۆ و وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە.





باسنيوز
Top