مەحمود سەنگاوی: ھەوڵێک ھەیە بۆ پەراوێزخستنی سەرکردە باڵاکانی یەکێتی

 مەحمود سەنگاوی: ھەوڵێک ھەیە بۆ پەراوێزخستنی سەرکردە باڵاکانی یەکێتی
سەرکردەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، ھەوڵێک ھەیە بۆ پەراوێزخستنی سەرکردە باڵاکانی ئەو حزبە.



مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ، ڕاگەیاند، یەکێتیی ماوەیەکی دیکە کۆنگرەی چوارەم دەبەستێت، کە ”یان دەبێتە ھۆی لەتلەت بوونی یەکێتی، یان درووستبوونەوەی یەکێتی“.



مەحمود سەنگاوی ھەروەھا بە ”گرنگ“ی دەزانێ کۆنگرەی داھاتووی یەکێتی بۆ نوێ بوونەوە بێت و کێشەکانی ئەو حزبە چارەسەر بکات و حزب خۆی رێک بخاتەوە.



ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەبێ ئاماژەکردن بەوەی کێ ھەوڵ دەدات، ئاشکرای کرد، کە ”ھەوڵێک ھەیە“ بۆ دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی سەرکردە باڵاکانی یەکێتی.




باسنيوز


Top