ڕوونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی ناردنی لیستی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەدرێ

 ڕوونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی ناردنی لیستی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەدرێ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانە دەدات کە لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی سەر بەو وەزارەتەوە بڵاو کراونەتەوە.



سەرکەوت سەرحەد، ئەندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند، تائێستا بەغدا داوای لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی ناوخۆی نەکردووە.



ئەوەشی نەشاردەوە کە پێویستە بەغدا مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و تەواوی وازارەتەکانی دیکە بنێرێت، بەڵام ”غرووری حکوومەتی عێراقی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی بەغدا بێباک بێت لەوەی کە مووچەی ھەرێمی کوردستان بنێرێت“.



ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، شاندێکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕادەستکردن و وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقیان کردووە و بەرپرسانی هەردوو وەزارەت ئاماژەیان بەوە داوە کە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانیان ”بەبێ پاشەکەوت“ خەرج دەکات.




باسنیوز
Top