لە ھەولێر بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ شوفێرێک گیانی لەدەست دا
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، رای گەیاند: "شەوی رابردوو 6 لەسەر 7/1/2018، لەسەر شەقامی مەتری شاری ھەولێر، لە نزیک گۆڕستانی عەنکاوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سکۆدای تایبەت، بەھۆی تیژڕەویی و رۆیشتن بەخێراییەک کە پێشبینی دەکرێت لەسەرووی 200 کم لە کاتژمێرێکدا بێت، کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و خۆی بەراگری سەر بەرزە پردەکانی رێگایەکە کێشاوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی روون کردەوە: "لە ئەنجامدا، بەداخەوە شوفێرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئۆتۆمبێلەکەش بەشێوەیەک تێکچوو کە بەتەواوی نەدەناسرایەوە چ جۆرە ئۆتۆمبێلێکە، جگە لە زیانێکی زۆریش کە بەر ریگاوبانەکە کەوتووە".
گوتیشی: "تکا لەبرایانی شوفێر دەکەین، شەقامی 120مەتری خێرا، بۆ ئەوە نییە کە پێشبرکێی لەسەر بکەن".
bas news-
