دھۆک.. بەھۆی ئاگرکەوتنەوە دوو کچ گیانیان لەدەست دا

دھۆک.. بەھۆی ئاگرکەوتنەوە دوو کچ گیانیان لەدەست دا
لەسنووری پارێزگای دھۆک، بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵیکدا، چوار کەس بوونە قوربانی، دوانیان گیانیان لەدەست دا.



حەمزە رەزگی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی نەخۆشخانەی دھۆک، ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 4/1/2018، لە گوندی کربیشێی سەر بە شارەدێی دینارتە، بە ھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەنێو ماڵیکدا لە ئەنجامدا چوار ئەندامی خێزانەکە بریندار بوون و پاشان گەیەندرانە نەخۆشخانە".



بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی نەخۆشخانەی دھۆک، ئەوەشی خستە روو: "شەوی ڕابردوو 6/1/2018 لە ئەنجامدا دوو ئەندامی ئەو خێزانە کە لە ڕەگەزی مێن بە ھۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیانەوە بە ناوەکانی نەورۆز و کەلسوم، گیانیان لەدەست دا".
bas news-
Top