دھۆک.. بەھۆی ئاگرکەوتنەوە دوو کچ گیانیان لەدەست دا
حەمزە رەزگی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی نەخۆشخانەی دھۆک، ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 4/1/2018، لە گوندی کربیشێی سەر بە شارەدێی دینارتە، بە ھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەنێو ماڵیکدا لە ئەنجامدا چوار ئەندامی خێزانەکە بریندار بوون و پاشان گەیەندرانە نەخۆشخانە".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی نەخۆشخانەی دھۆک، ئەوەشی خستە روو: "شەوی ڕابردوو 6/1/2018 لە ئەنجامدا دوو ئەندامی ئەو خێزانە کە لە ڕەگەزی مێن بە ھۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیانەوە بە ناوەکانی نەورۆز و کەلسوم، گیانیان لەدەست دا".
bas news-
