کەلار.. ئافرەتێک خۆی خنکاند
لەمیعە محەمەد قادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە گەرمیان، بە پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی راگەیاندووە: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7/1/2017، لە گەڕەکی کەلاری نوێی شاری کەلار ئافرەتێک بە ناوی (ا. ا. م) لەدایکبووی ساڵی 1964، کە ژنی ماڵەوە و لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی خنکاند".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بە پێی یاسایی ژمارە (408)ی سزادانی عێراقی و بە بڕیاری دادوەر مێردەکەی دەستگیر کراوە".
ئاشکراشی کرد، لەلایەن نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی کەلار، ھیڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە کراوە و ڵیکۆڵینەوە دەستی پێکردوو، ھەروەھا تەرمی ئافرەتە خنکاوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
bas news-
