ساڵی رابردوو بەھۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ملیارێک دینار زیان بەر راپەڕین بەرکەوتووە
حوسێن عەبدولڵا، گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕینڕاگەیاند: "لە ساڵی 2017دا، لە سنووری بنکەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین کە 10 ناوچەیە، ٣٢ ڕووداوی جۆراوجۆری ئاگر کەوتنەوە ھەبووە، کە بەھۆیەوە زیانی ملیارێک و 426 ملیۆن دینار لە ھاووڵاتییان کەوتوەتەوە".
گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، گوتیشی: "ھاوکات 3 ھاووڵاتی لە ئاو و ڕووبارەکانی سنوورەکە خنکاون و تەرمەکانیان ھێندراوەتە دەر".
ئاشکراشی کرد، کە بۆ تێکڕای رووداوەکان ڕێکاری یاسایی پێویست گیراوەتە بەر و ڕووپێوی زیانەکان بۆ کاری پێویست ئەنجام دراوە.
bas news-
