ساڵح مەلا عومەر: هەوڵە دیپلۆماسییەكانی هەرێم پێی ناوەتە قۆناغێكی گرینگەوە

 	 ساڵح مەلا عومەر: هەوڵە دیپلۆماسییەكانی هەرێم پێی ناوەتە قۆناغێكی گرینگەوە
هەوڵە دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان پێی ناوەتە قۆناغێكی گرینگەوە، مامۆستایەكی زانستە سیاسییەكانیش بۆ گرینگی پێگەی هەرێمی دەگێڕێتەوە و دەڵێ، كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماكرۆن، ئێستایش كە بەنیازە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا كۆ ببێتەوە، هۆكار دەبن تا رادەیەك لە روانگەی دیپلۆماسییەوە هەرێمی كوردستان پێگەی خۆی وەك جاران لێ بكاتەوە.

دكتۆر ساڵح مەلا عومەر، مامۆستای زانكۆ كە دكتۆرای لە زانستە سیاسییەكاندا هەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، بەغدا توانی هەندێك وڵات بە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان رازی بكات و لە رووی دیپلۆماسییەوە هەرێم لاواز بكات، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دروستكرنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان به‌رده‌وامه‌ و سەرەتاش لە وڵاتی فەڕەنساوە دەستی پێ كرد، رۆژی هەینی ٥ـی ئەم مانگەیش سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان نامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كرد و رایگەیاند، "دەبێت كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا بە شێوەیەكی ئاشتیانە، لە ‌ڕێگەی دانوستانی سیاسی‌ و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارە بكرێن".

دكتۆر ساڵح، هەوڵە دیپلۆماسییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنێت و دەڵێ، "كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماكرۆن، ئێستایش كە بەنیازە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا كۆ ببێتەوە، هۆكار دەبن تا رادەیەك لە روانگەی دیپلۆماسییەوە هەرێمی كوردستان پێگەی خۆی وەك جاران لێ بكاتەوە".

ئەو باوەڕیشی وایە كە، بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی هەرێم، یەكڕیزیی لایەنەكان گرینگە و ده‌شڵێ، هەرێمی كوردستان راگری باڵانسی نێوان پێكهاتەكانی عێراقە، وەك سوننە و شیعە، هاوكات كاریگەرییشی لەسەر یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتیی وەزیرانی عێراقیش هەیە، پێیشی وایە بۆ داهاتوویش هەرێم یەكگرتوو بێت، ئەو كاریگەرییەی هەر دەمێنێت و وڵاتانی جیهانیش مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا ده‌كەن.
kdp-
Top