نێچیرڤان بارزانی: وەڵاممان لە گۆڕان و کۆمەڵ دەوێ
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشدا لەگەڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێریی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یامێكی جددییه بۆ به‌غدا، كه هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كه و هه‌یه و پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كێشه‌كان چاره بكرێن.
هاوكات ڕوونیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه كراونه‌ته‌وه به گفتوگۆ.
لەبارەی پڕكردنەوەی پۆسته به‌تاڵه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵیش ڕایگه‌یاند، ڕێكاری یاسایی هه‌یه و سه‌ره‌تا پێویسته ده‌ست‌له‌كاركێشانه‌وه‌كانییان له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێن، به‌ڵام تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراون و تا واژۆكردنی نامه‌ی ده‌ست‌له‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌بێت له كاره‌كانییان به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: "تا ئێستا وه‌ڵامی هۆكاری جێهێشتنی حكوومه‌تمان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و ئه‌و وه‌ڵامانه‌مان لێیان ده‌وێ، دوای چوار ساڵ تازه تێده‌گه‌ن ئه‌م حكوومه‌ته چۆنه و چۆن نییه".
سەبارەت بە سەردانی سێ لایەنی سیاسی بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پێمان خۆشە ئەگەر ئەو سێ لایەنە قسەیەكی خێریان كردبێت لەبارەی ھەر بابەتێكەوە بووبێت، بەڵام باشتر دەبوو ئەگەر ھەموومان پێكەوە ڕۆیشتباین".
له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌واناندا، سه‌باره‌ت به بوونی ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان، له ئاڵۆزییه‌كانی ئێران، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەوە له كۆمێدیا ده‌چێت".
نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی كرده‌وه، کە به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستییان له‌و بشێویانه‌ی ئێران‌دا نییه و ''به‌نیسبه‌ت ئێرانیشەوە دراوسێیه‌كی گرنگه و نابینه هۆكاری تێكدانی ئاسایشی ئێران، ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێ په‌یوه‌ندی به دۆخی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌وە ھەیە.''
لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی لە سلێمانی گوتی: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی زۆر گرینگ بوو، بە پێی ئەو قۆناخەی ئێستا لە کوردستان هەیە و ئەو دانوستاندنانەی کە هیوادارین دەست پێ بکرێت لەگەڵ بەغدا، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا. گەیشتین بەو ڕێککەوتنەی کە ئەم کۆبوونەوانە لە نێوان ئێمە لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت و بە دڵنیاییەوە هەردوو لامان کۆکین، کە ئەوەی هەموو لایەکمان بەرەو سەرکەوتن دەبات، ئەوەیە کە ئێمە لە نێو خۆماندا وەک هەموو هێزە کوردستانییەکان یەکگرتوو بین، بە هەموو پێکهاتەکانی دیکەیشەوە و بتوانین پێکەوە ئەو قۆناخە سەختەی کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە، دەربازی بکەین".
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "لە پرسی گفتوگۆی نێوان ئێمە و بەغدا، هەڵوێستی ئێمە ئاشکرایە، ئێمە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەین بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی کە لەساڵی 2005 بەملاوە هەیە هەمووی لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. ئێمە هیوادارین بەغداش ئەو ڕەغبەتەی هەبێت. هەرکات ئەوان ئامادە بن، ئێمەیش ئامادەین."
kdp-
