لە سلێمانی بڕێکی زۆر تەقەمەنیی منداڵان و یاریی ئاگرین دەستيان بەسەردا گيرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/1/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە لە ڕۆژانی سەری ساڵدا، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی ڕێکاری توانییان دەستبەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنی و یاری ئاگریندا بگرن.
باس لەوەش کراوە، کە لەگەڵ ھاتنی جەژن و بۆنەکاندا، دیاردەی بەکارھێنانی تەقەمەنیی منداڵان و یاریی ئاگرین سەر ھەڵدەدات، بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەکە، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی سەردانی مارکێت و شوێنە گشتییەکان دەکەن و لە ھەرشوێنێک ئەو جۆرە یارییە زیانبەخشانە ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە .دەست بەسەر ئەم بڕە تەقەمەنی و یارییە ئاگرینانەدا گیراوە:
12 کارتۆن تەقەمەنیی جۆری ڕێوی
270 پاکەتی بچووک جۆری ڕێوی
2 فەردە تەقەمەنیی جۆراوجۆر
56 تەڵقەتەنورە
4 کارتۆن تەقەمەنیی جۆراوجۆر
باسنيوز
