وڵاتێکی عەرەبی هاوکاریی وەزارەتی پەروەردە دەکات

 وڵاتێکی عەرەبی هاوکاریی وەزارەتی پەروەردە دەکات
دەوڵەتی کوێت هاوکاریی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی یەکشەممە 7/1/2018، عومەر ئەحمەد ئەلکیندەری، کونسوڵی کوێت لە هەولێر، لەگەڵ پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە کۆ بووەتەوە.

کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دراوە و تێیدا تاوتوێی دروستکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگیی زیاتری نێوان کوێت و هەولێر، کراوە.

عومەر ئەحمەد ئەلکیندەری پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پەروەردە راگەیاندووە و هیوای خواستووە ”بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەو دروست بکرێت“.









باسنيوز
Top