وڵاتێکی عەرەبی هاوکاریی وەزارەتی پەروەردە دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی یەکشەممە 7/1/2018، عومەر ئەحمەد ئەلکیندەری، کونسوڵی کوێت لە هەولێر، لەگەڵ پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە کۆ بووەتەوە.
کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دراوە و تێیدا تاوتوێی دروستکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگیی زیاتری نێوان کوێت و هەولێر، کراوە.
عومەر ئەحمەد ئەلکیندەری پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پەروەردە راگەیاندووە و هیوای خواستووە ”بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەو دروست بکرێت“.
باسنيوز
