ئاسۆ مامەند: پۆستی سکرتێری گشتی دوای کۆنگرەش وەک خۆی دەمێنێتەوە
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرە زەمینەسازی بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەکات و وابڕیارە مانگی ئازاری ئەمساڵ، کۆنگرەی چوارەم ببەستین، باڵام پۆستی سکرتێری گشتی وەک خۆی دەمێنێتەوە و ھیچ کەسێکیش بەناوی (سکرتێری گشتی) ئەو پۆستە وەرناگرێت، تەنھا کەسێک ھەڵدەبژێرێن بۆ ئەوەی ئیش و کارەکانی یەکێتی بەڕێوە بەرێت“.
ئاسۆ مامەند بێ ئاگایی خۆی لە هەوڵەکان بۆ پەراوێزخستنی سەرکردە شۆڕشگێڕ و سەربەخۆخوازەکانی یەکێتی دەربڕی و ڕای گەیاند: ”بەھیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکەین، ئەو کەسایەتییانە پێگەیان لاواز بکرێت، چونکە ئەوانەی ئێستا پۆستی باڵایان ھەیە، بە کەسانی شۆڕشگێڕ و ماندووی ناو یەکێتی ناسراون، بەڵام ئێمە پێمان خۆشە کۆمەڵێک کەسی گەنج بێتە پێشەوە، بێگومان ئەوەش مانای ئەوە ناگەیەنێت، کەسە شۆڕشگێڕەکانی ناو یەکێتیی پەڕاوێز بخرێن“.
باسنيوز
