حکوومەت پێداچوونەوە بە ڤێلای مەزرەعەکان و زەویی موساتەحەدا دەکات
دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ فرۆشتنی ماڵ و موڵکی زیادەی حکوومەت و ئۆتۆمبێلەکانی، بڕیارە لە قۆناغی دووەمدا پێداچوونەوە بە زەوی (موساتەحە)و زەوییە کشتوکاڵییەکاندا بکرێت کە لەلایەن کەسانێکەوە کراون بە ڤێلا.
عەباس غەزالی، ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: ”لە ماوەی ڕابردوودا شارەوانی زەوییەکی زۆری تەخشان و پەخشان کردووە کە ئەمانەش دوو جۆرن، ئەوانە بە یاسا کراون و حکوومەت ناتوانێت ھیچیان لەگەڵدا بکات و ئەو زەوییانەی (موساتەحە)ن، دەتوانرێت بەپێی مەرجەکان پێداچوونەوەیان بۆ بکات و دەبێ سەرجەم دابەشکردنی زەوی ڕابگیرێت، مەگەر بۆ پرۆژەی گرنگ نەبێت و ئەویش وەک رێگاوبان".
ئەو ئەندامەی پەرلەمان ڕوونیشی کردەوە: ”حکوومەت دەبێ زەوییە موساتەحەکان بەپێی ئەو مەرجانەی کە ھەن، وەربگرێتەوە و پێداچوونەوەی تەواو بکات".
عەباس غەزالی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەئەنجومەنی وەزیران لێژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ڤێلاکان کە لەسەر زەویی کشتوکاڵیدا دروست کراون. ”ئەو ڤێلایانە بەپێی ڕووبەرەکانیان پارەیان لێ وەردەگیرێت
باسنیوز
