هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 7/1/2018، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە دۆخی کوردستان و عێراق دەکرێت. گوتیشی: ”دەبێت ھەڵویستی کوردستان بەرامبەر بەم ڕووداوانە ئاشکرا بێ، چونکە ناکرێت بەم کێشانەوە بەردەوام بین، بەڵکوو پێویستە نێو ماڵی کورد ڕێک بخرێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر گرفتەکان بدرێت، بەتایبەت ئەوەی لە عێراق ھەیە کە نەیتوانیوە سیاسەتێکی باش بەرامبەر بە کوردستان پەیڕەو بکات".
عارف ڕوشدی ئاماژەی بەوە کرد کە پێش ئەوەی هەرێمی کوردستان لە 25ی ئەیلوولی 2017 ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، داوای جێبەجێکردنی دەستووری کردووە و ئێستاش هەر داوای جێبەجێکردنی دەستوور دەکات.
باسنیوز
