كتێبه كوردییهكەی ئه‌ردۆگان چاپی كردبوو قه‌ده‌خه كرا
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیا و له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆگان به زمانه‌كانی (كوردی، توركی، عه‌ره‌بی، فه‌ڕه‌نسی) چاپ كراوه، چاپكردنیشی به كوردی هه‌نگاوێكی گرنگ بووه، چونكه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی حكوومه‌تی توركیادا دان به زمانی كوردیدا بنرێت و حكوومه‌ت بۆ خۆی كتێبێك به‌م زمانه چاپ بكات.
كتێبه‌كه به ناوی (شۆڕشی بێده‌نگه) و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێشه‌كی بۆ نووسیوه، ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه باسی چۆنیه‌تی ریفۆرم له كه‌رته‌كانی دادگا و سۆسیال و په‌روه‌رده‌دا ده‌كات.
به‌ڵام له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوانكراودا، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی توركیا و ماڵپه‌ڕی شۆڕشی بێده‌نگ، به بێ ئه‌وه‌ی باس له هۆكاره‌كه‌ی بكات، كتێبه‌كه‌ی به زمانی كوردی قه‌ده‌خه كرد و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه لایدا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كوردانی باكووری نیگه‌ران كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌خنه‌ی توندیان له حكوومه‌ت گرتووه.
ئه‌م هه‌نگاوه په‌یامێكی ناخۆشه بۆ ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌ی ئومێدیان به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرسی چاره‌سه‌ری هه‌بوو له توركیا.
bas news-
