كۆسرەت رەسول عەلی گەیشتەوە كوردستان
چاوەڕوان دەكرێ كۆسرەت رەسول عەلی راستەوخۆ بگەیەندرێتەوە ماڵەكەی خۆی لە گردی عەلی ناجی لە شاری سلێمانی.
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وشی ته‌ندروستی كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگیره و گهڕانهوهكهشی به هه‌نگاوێكی باش ده‌زانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی.
گوتیشی: "كۆسره‌ت ڕه‌سول ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی و وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان درێژه به كاری سیاسی خۆی ده‌دات".
ئەمڕۆ شەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاندبوو "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆسرەت رەسوڵ دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان و ئێستە تەندروستی لە ئاستێکی باشدایە و بەم نزیکانە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ کۆمەڵێک بابەت ئەنجام دەدرێت، کە یەکێک لە بابەتەکان دیاریکردنی وادەی کۆنگرەی یەکێتییە".
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، لەو ئاستەدایە بتوانرێ بەزووی سەرۆکایەتیی ئەو کۆبوونەوەیە بکات.
کۆسرەت رەسول، تەمەن 65 ساڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە گوندی شیواشۆکی سەر بە شاری کۆیە لە دایکە بووە، لە رێککەوتی 11/11/2017 باری تەندروستی تێکچوو لە سلێمانی، دوای ھەفتەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا گواسترایەوە
bas news-
