سەنگەسەر.. لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 23 ھەزار ھاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین، ئاماری ساڵانەی نەخۆشخانەی شھید عەبدەلرەحیم لەسەنگەسەر، بڵاو کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماری ساڵی 2017 نەخۆشخانەی شەھید عەبدولرەحیمی سەنگەسەری بڵاو کردووەتەوە، کە لە ماوەی ساڵێکدا 23 ھەزار و 276 نەخۆش بینراوە، 2 ھەزار و 617 نەخۆشیش پزیشکی ئێشکگر بینیویەتی، ھاوکات 5 ھەزار و 525 لە حاڵەتی گۆڕاوی بینراوە.
تەندروستیی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە 68 حالەتی ئیحالە ھەبووە، ھەروەھا 42 ھەزار و 67 پشکینینی تاقیگە بۆ 16 ھەزار و 360 نەخۆش کراوە، جگە لەوەش ھەزار و 100 منداڵ بینراوە و 694 منداڵی وەرگیراو لە قوتابخانە پشکنینیان بۆ کراوە.
ئەوەش روون کراوەتەوە، کە 12 ھەزار و 110 نەخۆشی درێژخایەن، بە بەردەوامی چارەسەریان وەرگرتووە، سەرباری بینینەکانی نەخۆشی ددان و خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ ئافرەتی دووگیان.
شارۆچکەی سەنگەسەری دەڤەری راپەڕین، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 25 ھەزار کەسە و 66 گوندیش سەر بەو شارۆچکەیە.
bas news-
