واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى مامۆستایان بۆ سهرپهرشتیارێتى په‌روه‌رده‌یى دیار كرا
له ڕاگه‌یاندراوێكى یه‌كه‌ى سهرپهرشتیارێتى په‌روه‌رده‌یى كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه، هاتووه: "دواى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی و باسكردنی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به ئیش و كاری سه‌رپه‌رشتیاران، بڕیارى ئه‌وه درا كه تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى پسپۆری له ڕێكه‌وتی 22 / 1 / 2018 له ناوه‌ندى پارێزگاكانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك ، گه‌رمیان ) به‌ڕێوه بچێت".
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، به‌نووسراوی فه‌رمی ناوی ئه‌و قوتابخانانه ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه تاقیكردنه‌وه‌كانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات لیستی ناوی مامۆستایانی پالێوراویش كه مافى به‌شداریكردن یان بهشدارینهكردنى تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان هه‌یه ،بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
bas news-
