ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
لە روونكردنەوەكەی سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوه بێبنه‌مایه كه له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. هه‌رێمى كوردستان به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى كه هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بووه و هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه و نادات ببێته هۆى ئاڵۆزى و دروستبوونى پشێوى له وڵاتانى دراوسێ".
لە كۆتاییشدا ئاماژەی داوە "هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌میشه خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش. ئه‌م جۆره لێدوانانه هیچ خزمه‌تێك به دراوسێیه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ناكەن".
bas news-
