مەحمود سەنگاوی: سوپای عێراق به‌بێ پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز نه‌یده‌توانی شه‌ڕی داعش بكات

مەحمود سەنگاوی: سوپای عێراق به‌بێ پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز نه‌یده‌توانی شه‌ڕی داعش بكات
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ سوپای عێراق سوپایه‌كی لاواز و شكستخواردووه‌ و هه‌رگیز به‌بێ پێشمه‌رگه‌ نه‌یده‌توانی له‌به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕ و به‌رگری بكات.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ، ڕاگەیاند: "سوپای عێراق سوپایەکی لاواز و شکستخواردووە، چونکە ئەو سوپایە بەتەنیا توانای بەرگریکردنی شەڕی تیرۆرستانی داعشی نەبووە و ھەموو دنیا دەزانێت بەھۆی ھێز و بازووی ھێزی پێشمەرگەوە شەڕی داعشی کردووە".


گوتیشی: "سوپای عێراق ھەمیشە گەلی کوردی چەوساندووەتەوە، بۆیە نابێ ئێمەی کورد ھیچ کات پشت بەو سوپایە بیەستین، چونکە ئێمە ھێزی پێشمەرگەمان ھەیە کە ھەموو دنیا دەزانێ ھێزێکی قارەمانە و تاکە ھێزێکە کە دەتوانێت، ڕووبەڕووی ھەموو گروپێکی تیرۆریستی بوەستێتەوە و تیرۆرییستانیش داعش لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە تێکشکاون".

مەحمود سەنگاوی ئاماژەی بەوەشدا، بەدێژایی مێژوو سوپای عێراق گەلی کوردی جینۆساید کردووە و گوتیشی: "ھەر ئەو سوپایە بوو کە ئەنفالی کردین ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد بۆیە لە ساڵیادی دامەزراندی سوپای عێراقدا دەڵێم سوپای عێراق دەموچاوێکی ناشرینی ھەیە و سوپایەکی لاوازە".

bas news-
Top