مەحمود سەنگاوی: سوپای عێراق بهبێ پێشمهرگه ههرگیز نهیدهتوانی شهڕی داعش بكات
مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ، ڕاگەیاند: "سوپای عێراق سوپایەکی لاواز و شکستخواردووە، چونکە ئەو سوپایە بەتەنیا توانای بەرگریکردنی شەڕی تیرۆرستانی داعشی نەبووە و ھەموو دنیا دەزانێت بەھۆی ھێز و بازووی ھێزی پێشمەرگەوە شەڕی داعشی کردووە".
گوتیشی: "سوپای عێراق ھەمیشە گەلی کوردی چەوساندووەتەوە، بۆیە نابێ ئێمەی کورد ھیچ کات پشت بەو سوپایە بیەستین، چونکە ئێمە ھێزی پێشمەرگەمان ھەیە کە ھەموو دنیا دەزانێ ھێزێکی قارەمانە و تاکە ھێزێکە کە دەتوانێت، ڕووبەڕووی ھەموو گروپێکی تیرۆریستی بوەستێتەوە و تیرۆرییستانیش داعش لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە تێکشکاون".
مەحمود سەنگاوی ئاماژەی بەوەشدا، بەدێژایی مێژوو سوپای عێراق گەلی کوردی جینۆساید کردووە و گوتیشی: "ھەر ئەو سوپایە بوو کە ئەنفالی کردین ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد بۆیە لە ساڵیادی دامەزراندی سوپای عێراقدا دەڵێم سوپای عێراق دەموچاوێکی ناشرینی ھەیە و سوپایەکی لاوازە".
bas news-
