هه‌ولێر.. کەسێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه ئاشكرای كردووه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئەمرۆ شه‌ممه(6-1-2018) پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لەگەڕەکی رۆشنبیریی شاری هه‌ولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی "سەرکەوت محه‌مه‌د" تەمەن (36) ساڵ، لەماڵەکەی خۆیان خۆی بەپەتێک بە پانکە هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .
بهێی ڕاگه‌یه‌نراوه"پۆلیس دۆسیەی لێکۆلینەوەی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ناوبراو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خۆی خنکاندووە".
bas news-
