تا پرۆسەی وردبینی تەواو دەبێت، شاندەکەی ھەرێم لە بەغدا دەمینێتەوە

تا پرۆسەی وردبینی تەواو دەبێت، شاندەکەی ھەرێم لە بەغدا دەمینێتەوە
ئەندامێكی لیژنەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران گوتی، کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران، بەردەوام دەبێت و تاوەکو پرسەکە کۆتایی پێدێت.

حکوومەتی عێراق داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستییان بۆ ڕەوانە بکات بۆ وردبینیکردن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی ھاوبەش پێک ھێندراوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و شاندەکەی حکوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدای کردووە و کۆبوونەوەیه‌كیشیان ئەنجام داوە.
ئەندامی لیژنەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران (یووسف سورچی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو پرۆسەی وردبینیکردنەکە تەواو دەبێت.''

(یووسف سورچی) ده‌ڵێ، دیار نییە کەی پرۆسه‌ی وردبینیكردنه‌كه‌ تەواو دەبێت، ''هه‌ڵبه‌ته‌ کاتی پێویستە.''

وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا ده‌ڵێ، کار و کۆبوونەوەی ئێمە تەنھا لەگەڵ ئەو لیژنەیە دەبێت کە لەلایەن حکوومەتی عێراق بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران پێکھاتووە و لەگەڵ ھیچ لایەنێکی دیکە کۆبوونەوە ئەنجام نادەن.
kdp-
Top