رێکخراوە مەدەنییەکان، داوای قه‌ره‌بوو بۆ خه‌ڵك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشووی سوپای عێراقیان كرد
(رێباز یووسف) سەرۆکی تۆری رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر و رێکخەری خۆپیشاندانەکە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سوپایه گه‌لی كوردستان كاره‌ساتی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و زیانبار بوون به هۆیه‌وه، دوو داواکاریمان هه‌بوون، به‌پێویستی ده‌زانین حکوومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە، کە لەسەر دەستی سوپای عێراق تووشی کارەسات بوونە، هه‌روه‌ها حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق ھەڵبوەشێنێتەوە و لەبری ئەوه، رۆژێک بۆ پێشمەرگە دیاری بکات.''
kdp-
