بەرپرسێکی یەکێتی: بەرهەم ساڵح بۆ بەرژەوەندیی خۆی جیابووەتەوە
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان لە پارێزگای ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: "یەکێتی ساڵانێکە کۆنگرەی نەبەستووە، بێگومان ئێمە بەرامبەر ھەندێک کەسی ناو یەکێتی داخ لە دڵین و لە کۆنگرەدا شتی باش دەکەین، حەز دەکەین ھەرچی زووە یەکێتی کۆنگرە ببەستێت بۆ ئەوەی کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی باسیشی لە جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح و دروستکردنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کرد و گوتی: ”جیابوونەوەی بەرھەم ساڵح، بۆ بەرژەوەندیی خۆی بووە، چونکە ھەندێک کەس کە لەناو حزبەکەیدا بەرژەوەندی نەمێنێ، دەڕوات، بۆیە جیابوونەوەی بەرھەم ساڵح، بۆ بەرژەوەندیی خۆی بووە“.
ئەوەشی ناشارێتەوە: ”ئەگەر مەبەستی بەرژەوەندیی خۆی نەبوایە، دەیتوانی لەناو کۆنگرەدا چاکسازی لەناو حزبەکەیدا بکات، بەڵام پێمان خۆش بێ یان ناخۆش، یەکێتی تەکەتولاتی تێدایە و تەنیا کۆنگرە ئایندەی یەکێتی دیاری دەکات".
باسنیوز
