کۆمسیۆن: دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێ حزبەکان دووبارە ناوی خۆیان تۆمار بکەنەوە
کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و هەڵبژاردن و ڕاپرسی، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "سەرجەم ئەو حزبانەی کە پێشووتر ناویان لە کۆمسیۆن تۆمار کردووە، دەبێ دووبارە ڕێکاری ناو تۆمارکردن لە کۆمسیۆنی ئەنجام بدەنەوە، چونکە سەرجەم ئەو ڕێکارانەی پێشتر گیرابوونە بەر، هەڵوەشاونەتەوە و دەبێت دووبارە بکرێنەوە".
کاروان جەلال، گوتیشی: "دوای ئەوەی پەرلەمان و حکوومەت بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ڕێک دەکەون، دوایی حزبەکان دەتوانن دووبارە ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن وەک قەوارەیەکی سیاسی تۆمار بکەنەوە".
بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەوەشی خستە ڕوو: "کۆمسیۆن چاوەڕوانی دوا بڕیاری پەرلەمان و حکوومەتە بۆ کاتی هەڵبژاردن".
باسنیوز
