کفری.. ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە

 کفری.. ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری لە پردێکی سنووری شارەدێی (سەرقەڵا) ڕاگەیاند.

نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 6/1/2018، ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەسەر پردی (حاجی عەواد) لە سنووری شارەدێی (سەرقەڵا)ی سەر بە قەزای کفری کەوتووەتە خوارەوە"، باسی لەوەش کرد، کە زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، بەڵام شۆفێرەکەی سەلامەتە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتبی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ساڵی 2017دا، 264 ڕووداوی ھاتوچۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕوویان داوە، بەھۆیانەوە 46 ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، 373 ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.








باسنیوز
Top