دژی سوپای عێراق خۆپێشاندان دەكرێت
رێباز یوسف، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی خۆپێشاندانەكە بە كوردستان24 گوت: "ساڵانە دژی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق لە بەردەم نووسینگەی نوێنەرانی عێراق لە ھەولێر خۆپێشاندان ئەنجامدەدەین، مەبەستمانە بە حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵێین، پشووی رۆژی دامەزراندنی ئەو سوپایە لە ھەرێمی كوردستان ھەڵبوەشێندرێتەوە، چونكە ئەگەر چاوێك بە مێژوودا بخشێنینەوە، بە درێژایی مێژوو ئەو سوپایە نەك ھەر قازانجی بۆ گەلی كورد نەبووە، بەڵكو جینۆسایدی خەڵكی كوردستانی كردووە، دەتوانین بڵێین ھەموو گەلی كوردستان لەسەر دەستی سوپای عێراق زەرەرمەند بووە".
گوتیشی: "ئێمە نیگەرانین لە ھەڵوێستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، چونكە پارساڵیش داوامان كە ئەم پشووە ھەڵبوەشێتەوە، بەڵام ئەمساڵ دەمانەوێت بە شێوەیەكی دیكە ئەم داوایە بكەین، ئەوەش دەخەینەڕوو كە لە بری ئەوە رۆژێكی دیكە وەك رۆژی پێشمەرگە دیار بكرێت".
K24
