دیاردەیەکی ناشارستانی لە دەڤەری راپەڕین پەیدا دەبێت

 دیاردەیەکی ناشارستانی لە دەڤەری راپەڕین پەیدا دەبێت
لە سنووری دەڤەری راپەڕین، دیاردەیەکی ناشارستانی پەیدا دەبێت و گوتەبێژی پۆلیسیش روونکردنەوە دەدات.



بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی هەفتەیەکدا، چەندین تابلۆ و هێماکانی هاتوچـۆ سووتێندراو و شکێندراون.



خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین راگەیاند، سووتاندن و تێکدانی هێماکانی هاتوچۆ لە دەڤەرەکە بووەتە دیاردە.



خۆشناو حەسەن هەروەها رایگەیاند، کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە دڵنیاییەوە بکەرانی ئەو کارە ناشارستانییە دەستگیر دەکەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە.



تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ پەیوەندییان بە ژیان و سەلامەتیی هاووڵاتییانەوە هەیە و لە ئەگەری نەبوونیان، رووداوی هاتوچۆی ناخهەژێن روو دەدەن.




باسنیوز
Top