شۆرتى كاره‌با ماڵى هاووڵاتییه‌كى سیدەكان دەسووتێنێ
به‌یار باڵه‌كى به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریى شارستانیى سۆران راگه‌یاند ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ماڵی هاووڵاتى قه‌سیم حالی ئاگرى لێ كه‌وته‌وه، تیمه‌كانى بنكه‌ى به‌رگرى شارستانیى سیده‌كان گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و ئاگره‌كه كۆنتڕۆل كرا، ئاگرەكە زیانى گیانى لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام ته‌واوى كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه سووتا و زیانیش به‌ر بینایه‌ى خانهوهكه كه‌وت.
به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران گوتیشى به‌پێی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان گومان ده‌كرێت ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه بووبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه له‌و رووداوه و زیانه‌كانیش به راپۆرتێك ده‌خه‌ملێندرێن.
bas news-
