سێ شۆفێرە رفێنراوەكەی خورماتوو ئازاد كران

سێ شۆفێرە رفێنراوەكەی خورماتوو ئازاد كران
ئەم سێ شۆفێرەی دوێنێ پێنجشەممە لە سنووری خورماتوو، ڕفێنرابوون، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئازاد کران.


دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕفاندنی سێ شۆفێری بارھەڵگری لەسەر ڕێگای کفری - خورماتوو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕاگەیاند.


عەقید کاوە مەلا پەروێز بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕاگەیاند "سەرلەبەیانی دوێنێ لەسەر ڕێگای گشتیی کفری ـ خورماتوو، 3 شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندران، كە سەرجەمیان کوردن".



بەگوتەی کەسێکی نزیکی ڕفێنراوەکان کە نەیویستبوو ناوی بڵاو بکرێتەوە، ڕفێندراوەکان سەرجەمیان دانیشتووی شاری کەلار و شارەدێی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارن، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد كران.
bas news-
Top