سێ شۆفێرە رفێنراوەكەی خورماتوو ئازاد كران
دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕفاندنی سێ شۆفێری بارھەڵگری لەسەر ڕێگای کفری - خورماتوو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕاگەیاند.
عەقید کاوە مەلا پەروێز بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕاگەیاند "سەرلەبەیانی دوێنێ لەسەر ڕێگای گشتیی کفری ـ خورماتوو، 3 شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندران، كە سەرجەمیان کوردن".
بەگوتەی کەسێکی نزیکی ڕفێنراوەکان کە نەیویستبوو ناوی بڵاو بکرێتەوە، ڕفێندراوەکان سەرجەمیان دانیشتووی شاری کەلار و شارەدێی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارن، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد كران.
bas news-
