ڕێكخراوه‌كان، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

 	 ڕێكخراوه‌كان، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن
بەرپرسی تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر ده‌ڵێ، بۆ ھەڵوێستگرتن دژی دەستدرێژییەکانی سوپای عێراق بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقدا، لە ھەولێر خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسی تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر و رێکخەری خۆپیشاندانەکە ده‌ڵ، بۆ ھەڵوێستگرتن دژ بە دەستدرێژییەکانی سوپای عێراق بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ھەڵوەشاندنەوەی پشووی فەرمییه‌كه‌ی یادی دامەزراندنی سوپای عێراق، ڕێکخراوه‌ مەدەنییه‌كانی ھەولێر، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ڕێک دەخەن.

(رێباز یووسف) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، گردبوونه‌وه‌كه‌ سه‌عات ١١ی رۆژی شەممەی دابێ لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە ھەولێر ساز ده‌درێ و، یادداشی ناڕەزایه‌تییه‌كه‌یان دەدەنە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق.
kdp-
Top