نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی لە سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه، له ڕێگه‌ى دانوستانێكى سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ڵێت، "هه‌ردوولا هانده‌ده‌م هه‌نگاوى پێویست بۆ ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بنێن تاكو بتوانن تیایدا دانوستانێكى ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن".
له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیى خۆى نیشان ده‌دات كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له چه‌ندین بۆنه‌ى ئاشكرا‌دا، كرانه‌وه‌ى خۆیان بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، گۆتێرێس هه‌روه‌ها ده‌نووسێت، "له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و به‌هێزكردنى زیاترى ئارامى له ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه هێشتا ڕێكخراوى داعش دروستى ده‌كات، پێویسته ئه‌و ئارامییه‌ى هاتۆته ئاراوه، بپارێزێت"
kdp-
