دۆخی ناوخۆیی ئێران له‌به‌ر ده‌رگای هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه
خۆپێشاندنی خه‌ڵكی ئێران پێی له نۆیه‌مین رۆژی نا. له‌و ماوه‌یه‌دا له نزیك 100 شار و شارۆچكه‌ی ئێران خۆپێشاندان كراوه و دروشمه‌كان له كێشه‌ی ئابوورییه‌وه، بۆ دروشمی سیاسی و داوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم گۆڕا.
ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری و به‌رپرسانی ئاسایشی ئێران، بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه له‌و نۆ رۆژه‌دا نزیك به هه‌زار و 700 خۆپێشانده‌ر گیراون و 22 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
داوای ئه‌مه‌ریكا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له دووه‌م رۆژی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، پشتگیریی له داوای خۆپێشانده‌ران كرد و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا، حه‌وت جار بابه‌تی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئێرانی به پشتگیری له تیرۆریزم ناوهێنا و جه‌ختی كرده‌وه كه سامانی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته له‌و رێگه‌یه‌دا خه‌رج ده‌كرێ و خه‌ڵكه‌كه‌شی برسییه‌تی.
دوابه‌داوی ئه‌و قسانه‌ی ترامپ، نیكی هێڵ نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆیی ئێران كرد. ئه‌و به میدیاكانی گوتبوو، "له‌و كاته‌یدا كه خه‌ڵكی ئێران بۆ ئازادی هاوار ده‌كه‌ن، نابێ جیهان بێده‌نگ بێت".
وه‌ك له لێدوانی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی و كاتیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، ره‌نگه ده‌نگ به‌وه نه‌درێ كه دۆخی ناوخۆیی ئێران بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه. ئه‌و ئه‌ندامانه جیا له ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت، به‌رانبه‌ر به رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران هه‌ڵوێستی توندیان نه‌بووه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ناو ئه‌نجوومه‌ندا باس له ئێران بكرێت، پێویسته نۆ ئه‌ندام له 15 ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی و كاتییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نه ده‌نگ به‌و مه‌سه‌له‌یه بده‌ن.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی دیكه
ئه‌و داوایه زۆر به خێرایی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ڵامدرایه‌وه. غوڵامعه‌لی خۆشڕو نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه‌یه نارد و تێیدا نووسیویه‌تی، "ئه‌مه نیشانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكایه له كاروباری ناوخۆی ئێران."
رووسیاش له پاڵ ئێران وه‌ستا كه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ناوچه‌یی رۆڵ ده‌بینن. سێرگه‌یی ریابكۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێ هیچ رۆڵێك له‌وباره‌یه‌وه ببینێت".
ئه‌و ده‌ڵێ، "دۆخی ناوخۆیی ئێران هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كار و ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نییه."
تا ئێستا هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆیی ئێرانه‌وه قسه‌یان كردووه. ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌یان جه‌ختی لێ ده‌كه‌نه‌وه، پاراستنی ئازادیی راده‌بڕین و دواجار دابینكردنی مافی مرۆڤه له ئێران‌دا.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندی به حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێرانه‌وه گرت و له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌وه قسه‌یان كرد. ماكرۆن دوای ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه گوتی، "هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ئێران روو بدات، ده‌بێ له ناوخۆوه بێت نه‌ك له ده‌ره‌وه".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێ، "قه‌یرانێك له ئێران رووی داوه و سه‌رچاوه‌كه‌شی به هۆی نه‌بوونی ئازادیی مافی راده‌ربڕینه. ئێمه ده‌بێ چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ین و ئاگاداری مافی خۆپێشانده‌ران بین بۆ ئه‌وه‌ی پێشێل نه‌كرێت"
kdp-
