دوای چوونی شاندە حزبییەکان بۆ بەغدا ڕاوێژکارێکی عەبادی گاڵتە بە کورد دەکات

 دوای چوونی شاندە حزبییەکان بۆ بەغدا ڕاوێژکارێکی عەبادی گاڵتە بە کورد دەکات
دوای چوونی زنجیرەیەک شاندی هەرێمی کوردستان لە یەک ڕۆژدا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق کە تەنیا یەک لەو شاندانە نوێنەرایەتیی فەرمیی هەرێمی کوردستانی دەکرد، ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق گاڵتە بە کورد دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە 4/1/2018، شاندێکی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و پاشکۆکانی (کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری)، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد، هەمان ڕۆژ، پاڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ عەبادی کۆبووەوە، جگە لەوەی شاندێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ئەو دوو وەزارەتە، ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لێ کەوتەوە.

لە ئاستی عێراقدا، دکتۆر ئیحسان شەممەری، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رستەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا نووسی: (ڕۆژی حەجی کوردەکان بۆ بەغدا)، بەو هۆیەشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئەو ڕستەیە وەک سووکایەتیکردن بە کورد و لە ئەنجامی سەردانی شاندە حزبییەکان بۆ لای عەبادی لێک درایەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە سەردانەکەیاندا بۆ لای عەبادی، هەوڵی ئەوە دەدەن، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکەیان ئەنجام نەدەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی ئەگەری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە. لەبەرامبەریشدا هەوڵدەدەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا پێشنیازێک بخەنە ڕوو.












باسنيوز
Top