لە کۆیە حەوت کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە بریندار بوون

 لە کۆیە حەوت کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە بریندار بوون
لە کۆیە ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕووی دا، بەھۆی ڕووداوەکەوەش، حەوت کەس بریندار بوون.

زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە، لەم بارەیەوە ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی 5/1/2018، لەسەر ڕێگای کۆیە – ھەولێر، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە، حەوت ھاووڵاتی بریندار بوون".

باسی لەوەش کرد، کە ئەو ڕووداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت ڕووی داوە، ھۆکارەکەشی "پابەندنەبوون بووە بە ڕێنمایی و یاسای ھاتوچۆ".

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش دا، کە دوای ڕووداوەکە، بریندارەکان گواستراونە نەخۆشخانە، ڕێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوەش دەستی پێ کردووە.

زاھیر محەمەد ئەوەشی خستە ڕوو، کە بەدەر لەوەی بەشێکی ڕووداوەکان بەھۆی پابەندنەبوونی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆیە لەلایەن شوفێران، "یەک سایدی و خراپی ڕێگاکەش، ڕۆڵی بەرچاوی لە دروستکردنی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ ھەیە".










باسنيوز
Top