دەمیرتاش: جارێکی دیکە خۆم کاندید ناکەمەوە

دەمیرتاش: جارێکی دیکە خۆم کاندید ناکەمەوە
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، کە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆکایەتیی حزبەکەی، کاندید ناکاتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، رۆژی پێنجشەممە 4/1/2018، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە زیندانی ئێدیرنەوە نامەیەکی بۆ بەرپرسانی حزبەکەی ناردووە.



سەڵاحەدین دەمیریتاش، کە لە سەرەتای مانگی 11ـی 2017ـەوە بە تۆمەتی کارکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی و هاندانی خەڵک دژی دەوڵەتی تورکیا، دەستگیر کراوە، لە نامەکەیدا رایگەیاندووە، کە لە کۆنگرەی داهاتووی حزبەکەی، خۆی بۆ هاوسەرۆکایەتی کاندید ناکاتەوە.



بڕیارە لە 11/2/2018، هەدەپە کۆنگرەی سێیەمی ئاسایی خۆی ساز بکات.
bas news-
Top