لەسەر ڕێگای کفری - خورماتوو 3 شۆفێری کورد ڕفێندران
عەقید کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 4/1/2017، لەسەر ڕێگای گشتی کفری ـ خورماتوو، 3 شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندراون".
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، گوتیشی "سەرجەمی ڕفێندراوەکان کوردن"
بەگوتەی کەسێکی نزیکی ڕفێنراوەکان کە نەیوست ناوی بڵاو بکرێتەوە، ڕفێندراوەکان ژمارەیان پێنج کەسە، کە لە سێ شۆفێری بارھەڵگر و دوو ھاووڵاتی پێکدێن، سەرجەمیان دانیشتووی شاری کەلار و شارەدێی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلارن و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
bas news-
