رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی كوردستان سەرۆکی حکوومەت دیاری دەکات

رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی كوردستان سەرۆکی حکوومەت دیاری دەکات
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دەستەڵاتی دیاریکردنی رۆژێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بە دەست سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی کوردستان، وێڕای جەختکردنەوە لە ئامادەییان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، داواکارییەکانی کۆسیۆنیان بۆ حکوومەت ڕەوانە کردووە و هەفتەی دابێیش کۆ دەبنەوە.

پێشتر سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوای لە پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی ڕاپرسی و هەڵبژاردنەکان کردبوو، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی سێ مانگی دابێدا بکەن.
شێروان زراری گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی کوردستان ڕایگەیاند، داواکارییەکانی کۆمسیۆنمان پێوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە.
ئەو گوتی، "هەفتەی دابێ کە لەگەڵ حکوومەت کۆ دەبینەوە، قسە لەسەر ڕۆژی هەڵبژاردن دەکەن. هەڵبەت ئێمە ڕۆژی هڵبژاردن دیاری ناکەین، بەڵکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە ڕۆژی ئەنجامدانی هە‌ڵبژاردن دیاری دەکات."
گوتیشی، "بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن داوای ٢٣ملیۆن دۆلارمان کردووە و کۆی پێداوایستییەکانی دیکەی کۆمسیۆنمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە.
kdp-
Top