لەسەر ڕێگای کفری - خورماتوو 3 شۆفێری کورد ڕفێندران
عەقید کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 4/1/2017، لەسەر ڕێگای گشتی کفری ـ خورماتوو، 3 شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندراون".
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، گوتیشی "سەرجەمی ڕفێندراوەکان کوردن"
بەگوتەی کەسيك کە نەیوست ناوی بڵاو بکرێتەوە، ڕفێندراوەکان ژمارەیان پێنج کەسە، کە لە سێ شۆفێری بارھەڵگر و دوو ھاووڵاتی پێکدێن، سەرجەمیان دانیشتووی شاری کەلار و شارەدێی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلارن و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
باسنيوز
