ئۆفیسی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان : پێشوازی لە راپۆرتەکەی یۆنامی دەکەین سەبارەت بە خورماتوو، بەڵام پێویستی بە وردبوونەوەی زیاترە لە ئامارەکانیاندا
لەم بارەوە ئۆفیسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی وەزیران بەیاننامەیکی بڵاو کردەوە ئەمەش دەقەکەیەتی:
راستەوخۆ دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری 2017 ئۆفیسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە رێگای بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامی و داتا دەربارەی رووداوەکان و لێکەوتەکانی هێرشی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچە جێناکۆکەکان لە هەمان کاتدا داوامان لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی یۆنامی کرد کە پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە ئەنجام بدەن لەسەر رووداوەکان بەتایبەتی لە توزخورماتوو.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) لە رۆژانی ٧ و ١٤ی کانوونی یەکەم سەردانی توزخورماتوی کرد.
ئێمە لە ئۆفیسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە هەر راپۆرتێکی بێلایەنی لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکەین سەبارەت بە رووداوەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر، چونکە خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان دووچاری نەهامەتییەکی زۆر و ئاوارەیی و سووتانی ماڵ و خانوو و شوێنە بازرگانییەکانیان بوونەوە و دەیان هەزاریان لە شارەکانی کوردستان ئاوارە و دەربەدەر بوون، بۆیە ئێمە داوامان لە رێکخراوەکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد کە پێویستە هەرچی زووە بەهانای خەڵکی ئەم ناوچانەوە بێن، لە هەمان کاتدا پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکان بکەن، چونکە هاووڵاتیانی کوردی ئەم ناوچانە بەتایبەتی بە ئامانج کرابوون، بۆ ئەم مەبەستەش یۆنامی بۆ بەدواداچوونی راستییەکان تیمەکانی ناردە ناوچەکە.
رۆژی 23/12/2017 یۆنامی راپۆرتی خۆی سەبارەت بە سەردانی تیمەکانیان بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا باس لە ئاوارەبوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی خورماتو دەکات کە روویان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی کردووە بە پشت بەستن بە ئامارەکانی رێکخراوی جیهانی کۆچ، بەڵام ئەو ژمارەیەی کە باس کراوە کەمترە لەوەی کە لە واقیعدا هەیە و ئامارەکانیان رەنگدانەوەی درووستی رووداوەکان، چونکە خورماتوو زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و زیاتر لە (٣١,٠٠٠) خێزان کە دەکاتە (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار کەس ئاوارە بوون و شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و زیاتر لە ١٥٠ خانوو تێکدراون لە نێویان ١٢ بارەگای حزبی سوتێنراوە و ٦ بارەگای دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسێکی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی لەلایەن میلیشیاکانەوە بە دڕندەترین شێوە لە پێش چاوی خانەوادەکەی شەهید کرا و لاشەکەشی شێوێنرا ، هەروەها (١٩) کارگە و چێشتخانەی هاووڵاتیان و بە سەدان مۆڵ و دوکانی هاووڵاتیان تاڵان کراوە و سووتێندراوە، بەشێوەیەکی گشتی ئەو زیانانەی بەو شارە کەوتووە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ئەوەی بۆ ئێمە مایەی سەرنج بوو لە راپۆرتەکەدا وەک پێویست ئاماژە بەم راستیانەی سەرەوە نەکراوە، چونکە هاووڵاتیانی کورد بە پلەی یەک بوونەتە ئامانج و بەڵگەش بۆ ئەوە لە خودی راپۆرتەکەدا باس کراوە، چونکە خانووی هاووڵاتیانی تورکمانی شیعە لەسەری نووسراوە بۆ ئەوەی دووچاری تێکدان و رووخان نەبێتەوە، بەڵام لە راپۆرتەکەد باس لەوە کراوە کە لە ئەنجامی گرژی نێوان تورکمانە شیعەکان و کوردان روویداوە تەنانەت ئاماژە بەوەش دەکات کە بەشێکی لە رووخانی گەڕەکە کوردەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لە گەڕەکی خۆیان روویداوە.
سەبارەت بە قوربانیانی رووداوەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ، بەپێی زانیارییەکانمان لە ناوچە جێناکۆکەکان زیاتر لە (168721)كەس لە كەركوك و خانەقين و زومار و رەبيعە ئاوارەبوونە بۆ هەرێمى كوردستان و تەواوى ماڵى خاڵى خۆیان جێ هێشتووه لەوانە (80111) کەس روویان لە هەولێر كردووه و (28721) كەس چوونەتە شارى سلێمانى هاوكات (6111) كەس روویان كردووتە شارەکانى دهۆك و زاخۆ لە زومار و رەبيعەوه بەهۆى هەڕەشەكانى حەشدى شەعبى.
زۆربەى هەرە زۆری ئاوارەكان لەلایەن هاووڵاتيانى هەرێمى كوردستان و خزم و کەسەکانیان ميواندارى كراون لە هەرسێ شارەكانى هەرێمى كوردستان و هاوكات ژمارەیەكى بەرچاویان لە كەمپ و خانووى تەواو نەكراو و شوێنە گشتيەكان نيشتەجێ كراون و لە بارێكى زۆر خراپدان و پێویستيان بە هاوكارى دەست بەجێى و بە پەلە هەیە وەكو خواردن و خۆراك و بەتانى و پۆشاك و شير و دایبى منداڵ و جلوبەرگ و سووتەمەنى و شوێنى نيشتەجێبوون و داودەرمان و چارەسەرى تەندروستى و ژمارەیەکی زۆری ئەو ئاوارانە تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.
دیارە پاش كۆنتڕۆڵكردنی ئهو ناوچه كوردستانییانه لهلایهن حهشدی شهعبییهوه له ١٦ی ئۆكتۆبهر هاووڵاتیانی کوردی ناوچەکە رووبەڕووی چەندین جۆرە پێشێلکاری بوونەوە لەوانە توندوتیژی و تۆقاندنی هاونیشتیمانیانی کوردو هەڕەشەکردنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کورد بە مەستی جێهێشتنی دوزخورماتوو،هەروەها هەوڵدراوە کاروچالاکی هاونیشتیمانییانی كورد لە ناو شاری خورماتوو سنورداربکرێت و کاری نا یاسایی بەرامبەر دامودەزگا حوکمییەکانی کورد، دروست کردنی تەنگژە لە کاری ئیداری و پێدانی دەسەڵاتی ڕەها بە ئەجێندای خۆیان. لەلایەکی دیکەوە هەواڵی ناردوست و نا یاسایی سەبارەت بە کوردانی ئەم ناوچانە لەلایەن سەرکردەی میلیشیاکانی شیعه بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کورد بڵاوکرانەوە و لە هێرشەکانیان چەندین جۆری چەکی جیاواز بەکارهێنرا کە ترسی دروست بوونی جینۆسایدی لێ دەکرێت و هاووڵاتیانی کوردی ئەم ناوچەیە چەندین قوربانییان داوە لە ئەنجامی پرۆسە سەربازییەکان.
ئهگهرچی ناوچهكانی گهرمهسێری باشووری كوردستان، به درێژایی ڕژێمه یهك لهدوای یهكهكانی عێڕاق ڕووبهڕووی تهعریب و ڕاگواستن بوونهتهوه، بهتایبهتی لە توزخورماتوو هەرچەندە ئێستاش نزیكهی ٪٥٦ ی دانیشتوانی ئهو شارۆچكهیه كوردن، بهڵام كهمینهیهكی توركمان و شیعه، ههوڵدهدهن لهڕێگهی هێزهوه هاوكێشهكان بگۆڕن و پشێوی و نا ئارامی لهناوچهكهدا دروست بكهن، تا دانیشتوانه كوردهكهی ئهو ناوچانه ناچار بن شارهكهیان بهجێ بهێڵن و رێگا نادەن ئەوانەی ناوچەکەیان جێهێشتووە بگەڕێنەوە چونکە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە. بۆیە ڕای گشتی ئاگاداری دهكهینەوە كه كهمینهیهكی باڵادهست دهیانهوێت به پاڵپشتی میلیشیاكانی حهشدی شهعبی دیمۆگرافیای ناوچهكه بگۆڕن و شارهكه لهڕێی ترس و تۆقاندنهوه، چۆل بكهن له دانیشتووانه كوردهكهی و پێویستە کمەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنێت و کار بکرێت بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و رەخساندنی بوارێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەکە کە لە ترسی هەرەشەکانی میلیشیاکانی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و لە ئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوە، هەروەها کار بکرێت بۆ سزادان ئەو کەس و لایەنانەی کە تاوانیان دەرهەق بە هاووڵاتیانی توزخورماتوو ئەنجام داوە.
ئۆفیسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان
2/1/2018
خه ليل بله يى
