ئەشواق جاف: سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر یاسای بوودجە لەگەڵ عەبادی کۆدەبنەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی ڕای دەگەیەنێت، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە لەگەڵ عەبادی کۆدەبنەوە.
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنێک لە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کراوە تا یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی پرۆژە یاسای بوودجە و یاسای هەڵبژاردنەکان نەخرێنە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە، بەڵام تا ئەوکاتەش کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد، ئەمڕۆ داواکارییەک بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران بەرزکراوەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە کۆبوونەوەی لەگەڵدا ئەنجام بدەن.
bas news-
