ھاتوچۆی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ ی ڕاگەیاند

ھاتوچۆی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ ی ڕاگەیاند


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، سەرجەم ئامارەکانی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ و ژمارەی قوربانیان و داھات و کارو چالاکییەکانی ھاتوچۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکرا کرد.



ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، کاروان محەمەد، گوتەبێژی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئامارەکانی ڕووداو، ژمارەی قوربانیان، داھات، خەرجی و کاروچالاکییەکانی ھاتوچۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکرا کرد.



گوتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی، لەو پرێس کۆنفرانسەدا، ئەوەی خستە روو، کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەھۆی ڕووداوەکانی ھاتوچۆوە کە ژمارەیان ھەزار و ٢٢٠ ڕووداو بووە ٢١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و 3 ھەزار و ١٩٣ کەسیش بریندار بوون.


ئەوەشی خستە روو، کە تۆماری یەکەم جاریش بۆ 26 ھەزار و ٤٢١ ئوتومبیل کراوە، ھەروەھا کۆی داھاتی ساڵی ٢٠١٧ی ھاتوچۆی سلێمانی بریتییە لە 82 ملیار و 892 ملیۆن و 629 ھەزار دینار بووە.



گوتەبێژەی ھاتوچۆی سلێمانی، جەختی لەوەش کردەوە، کە کۆی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ زیادیان کردووە.

bas news-
Top