به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی حكوومەتی بەغدا گه‌یشتنه توركیا
ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌ب توده‌ی" بڵاوی كرده‌وه حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د فارس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكی ئاوی عێراق گه‌یشتنه شاری ئه‌نقه‌ره و بڕیارە له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ ئه‌رغلۆ وه‌زیری كاروباری ئاو و دارستانی توركیا كۆبوونەوە بكەن.
ماڵپه‌ره‌كه ئاماژەی داوە كە گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا دروستكردنی به‌نداو و دانانی پشكی ئاوی عێراقە.
لەوەتەی خراپبوونی پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر، كەمترین شاندی هاوبەشی هەولێر و بەغدا بەفەرمی سەردانی دەرەوەیان كردووە.
bas news-
