خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم ڕاگەیەنرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم ئاشكراكرد بۆ ئهم مانگه نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی ٤٣ دینار دەبێت.
سیروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیاند: "لەکۆبوونەوەی نوێنەرانی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و ئاسایشی ئابووری، کۆنترۆڵی کارەبا، وەرشەی ناوەندی و سەندیکای مۆلیدە ئەھلییەکان نرخەکان دیاریکراون".
گوتیشی: "بەپێی خشتەی بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیdەکان بۆ مانگی (١)، بەیانیان لەکاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ٠٨:٣٠ و پاشنیوهڕۆیان لە ٢:٣٠ بۆ ٠١:٠٠ی شەو کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت".
گوتەبێژی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەروو، کارەبای بەیانیان لەرۆژانی ھەینی دەگوازرێتەوە بۆپاشنیوەڕۆیان، واتە لەکاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەرۆوە کار بەمۆلیدەکان دەکرێت و کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکەن، ھەروەھا مۆلیدەی گوندەکانی سنووری سلێمانی، رۆژانە لە ٠٧:٠٠ ی بەیانی بۆ ١٢:٠٠ی نیوەرۆ کار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە ٤٣ دینارە کە کاتژمێری کارپێکردنی مۆلیدەکان لەگەرەکەکاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان ٢٣٠ – ٢٦٠ کاتژمێرە، واتە ئەگەر مۆلیدەیەک ٢٥٠ کاتژمێر کاری کردبێت ئەوا بڕی ١٠ ھەزار و ٧٥٠ دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێک، بۆیە نرخی ئەمپێڕێک لەگەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە.
باسی لەوەشکرد، نرخی کیلۆواتێک بە ٢٤٠ دینار دیاریکراوە، “بەڵام ئەگەر سیتییەکان وێستگەکانیان ١١ کەیڤی بو ئەوا ٥ دینارو وێستگەکەی ١٣٢کەیڤی بو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەکرێت”.
bas news-
