پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: ھەر مامۆستایەک بایكۆتى ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە بكات سزا دهدرێت
بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند، سەرەتایی ھەفتەی داھاتوو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێدەکات، جهختیشی كردهوه، ھەر مامۆستایەک بە پاساوی (بایکۆت) نەچێتە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەوه، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
بەکر محەمەد، بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ، ڕاگەیاند: "ڕۆژی یەکشەممە 7/ 1/ 2018 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەست پێدەکات".
ئهو بهڕێوهبهره، گوتیشی: "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، تاوەکو 15ى مانگ بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە پشووی نیوەی ساڵ دەست پێدەکات کە تاوەکو 22ی مانگ دەخایەنێت".
ئاماژەی بەوەشدا، لەنێو ھۆڵەکانی خوێندندا ئەمادەکاریی بۆ تاقیکردنەوەکان کراوە و خۆشبەختانە زۆربەی مامۆستایان بەگڕوتینێکی بەھێزەوە خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکردووە.
جەختی لەوەشکردەوە، ھەر مامۆستایەک بە پاساوی (بایکۆت) ئامادەی ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە نەبێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
bas news-
