به‌به‌ڵگه‌وه..ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات
به‌پێی نووسراوێك، 11 ئه‌ندامى فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه پاره‌ى خاشاك و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌ك له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌رزكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، هاتووه، ئاماژه به‌بڕگه‌ى 8 له ماده‌ى 10ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ى كه دروست بووه و ته‌واوى جومگه‌كانى ژیانی هاووڵاتیانی گرتووه‌ته‌وه و باروگوزه‌رانیانى خراپ كردووه، ده‌بێت كار و ئامانجى حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان بێت، نه‌ك قورس‌تر بكرێت.
هه‌روه‌ها نووسراوه: "ئێمه وه‌كو ئه‌ندمانى ئه‌نجومه‌ن داواكارین له دۆخێكى وا ناله‌باردا ئه‌و بابه‌ته ڕابگیرێت و نه‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و بارى هاووڵاتیان له‌وه قورس‌تر نه‌كرێت".
جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، كه به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه، بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و پێویسته له‌برى ئه‌وه، بیر له جێبه‌جێكردنى داخوازییه‌كانى هاووڵاتییان بكرێته‌وه، ئەگەر حکوومەتی هەرێم مەبەستی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە ئەوا ڕێوشوێنی زۆر گونجاوتر هەیە بیگرێتەبەر، وەکو ڕادەستنەکردنی پشکنینی خواردن و کاڵا لە خاڵە سنورییەکان بە کۆمپانیاکان کە نزێکەی %80 داهات بۆکۆمپانیاکان دەڕوات.
bas news-
